|
کورته‌ی ژیاننامه‌ی
که‌مال میراوده‌لی:
• سالی 1951 له گۆندی مه‌رگه له دایک بووه. سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌وێ
ته‌واو کردووه.
• ناوه‌ندی و ئامه‌ده‌یی له قه‌لادزه ته‌واو کردووه. یه‌که‌می لیوای
سلیمانی بووه له به‌شی ئه‌ده‌بی.
• به‌شی ئینگلیزی له زانکۆی به‌غدا له سالی 1971 ته‌واو کردووه .
• بۆته مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قۆتابخانه‌ی ئاماده‌یی له
قه‌لادزه، ئه‌وسا له ره‌به‌ت له ئێران له 1974- 1975. دوای
گه‌رانه‌وه دوای هه‌ره‌س دۆباره له قه‌لادزه‌و ئه‌وسا له ئه‌زمر
له سلێمانی مامۆستا بووه.
• له ساڵی 1979 به سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کۆرد – لقی سلێمانی
هه‌ڵبژێردراوه
• کتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی جوانی
و هونه‌ر) ی له ساڵی 1979 دا نووسیوه بۆ دامه‌زراندنی به‌شی دیراساتی
کوردی له زانکۆی سلێمانی. |